ریاڵ مەدرید بەگرانترین هێڵی هێرشبردنەوە یاری دەكات

رۆژی سێشەممە لەجامی سوپەری ئەوروپادا ریاڵ مەدرید بەگرانترین هێڵی هێرشبردنەوە رووبەرووی سیڤیلیە دەبێتەوە.
ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاو سیڤیلیەی خاوەنی ئەوروپا لیگ بۆ دیاریكردنی جامی سوپەری ئەوروپا لەیاریگای كاردیف سیتی رووبەرووی یەك دەبنەوە، لەو یاریەدا ریاڵ مەدرید بەهەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس بێڵ و جەیمس رۆدریگێز لە هێڵی پێشەوە یاری دەكات كە نرخی هەرسێكیان نزیكە لە 310 ملیۆن یۆرۆوە، لەبەرامبەردا سایتی ترانسفێر ماركێت نوسیویەتی نرخی پێكهاتەكەی سیڤیلیە نزیكە 108 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها ئەو یاریە یەكەمین یاری فەرمی تۆنی كروزی ئەڵمانیە لەگەڵ یانە نوێیەكەی.
ماوەتەوە بڵێین یاریەكە كاتژمێر 9 و 45 دەقیقە بەكاتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

ئا: چێنەر عەبدول قادر




PM:01:46:11/08/2014