کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید ستایشی ئاستی بەرشەلۆنەی کرد لە لالیگا، پێش یارییەکەی داهاتووی ئەلکلاسیکۆی کە سبەی یەکشەممە، لە هەفتەی نۆیەمی پاڵەوانێتییەکە، کە بڕیارە لە یاریگائ "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی ریاڵ مەدرید ئەنجام،بدرێت.
ئەنچیلۆتی، لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانیی ناساندن بۆ کلاسیکۆ وتی: رودیگەر بەو دەمامکە مەشقی کردووە، وە هیچ کێشەی نییە... ئەو بەهێزە، وە بۆ من جێگەی سەرسوڕمان نییە کە گۆڵی بەرامبەر شاختار تۆمارکرد، بەو پێیەی ئەو یاریزانێکە کە کێیە هەرگیز ناوەستێت، تەنانەت لە مەشقەکانیشدا”.
سەبارەت بە رۆدریگۆی هێرشبەر، وتی: کاتێک بیر لە رۆدریگۆ دەکەمەوە دەبینم کە یاریزانێکی نائاسایی و بەهێزە... کاتێک خولەکی زیاتری دەستدەکەوێت، ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، هەروەها دەتوانێت لە هەر پێگەیەکی هێرشبەریدا یاری بکات... و ئەمەش سوودێکە”.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نامەوێت هیچ داهێنانێک بکەم، لە تۆپی پێدا هیچ داهێنەرێک نییە، یارییەکە زۆر لەمەوبەر داهێنراوە، ساڵی ڕابردوو هەوڵمدا داهێنان بکەم، بەڵام یاریزانەکان چەقۆکەیان پێدام".
وە ڕاهێنەرە دێرینەکە زیادی کرد: ئێمە دەمانەوێت تیپێک بین کە بزانین دەبێت چی بکەین، لە بەرزترین ئاستدا بەرامبەر ڕکابەرێک یاری دەکەین، دەبێت هێرش بکەین و بەرگرییەکی باش بکەین، ئەمە تاکە ڕێگایە کە دەتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرشەلۆنە سەرجەم یارییەکانی لە لالیگا بردەوە جگە لە یەکەم یاری، هەروەها لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی چەند کێشەیەک بووەوە، بەڵام لە خولی ئیسپانیا سەرسوڕهێنەرن.
سەبارەت بە یەکسانبوونی بلاوگرانا لەگەڵ ئینتەرمیلان (3-3) لە چامپیۆنزلیگ، و ئەگەری ئەوەی ئەم ئەنجامە کاریگەری لەسەر کلاسیکۆ هەبێت، وەڵامی دایەوە: نازانم ئەوەی رۆژی چوارشەممە روویدا چۆن کاریگەری لەسەر بارسێلۆنا هەبوو، دەبێت بیر لە خۆمان بکەینەوە و هەوڵبدەین براوە بین، بەرشەلۆنە توانای بردنەوەی هەیە." وەرزێکی نایاب بەرێدەکات."
وە سەبارەت بە ئیدەر میلیتاو بەرگریکارەکەی، وتی: بەردەوامی زیاتری هەیە لە وەرزی ڕابردوو، هەروەها توانای تاکەکەسی و جەستەیی بەرگریکارێکی دیاری هەیە.
سەبارەت بە كەریم بنزیمە، روونیكردەوە: "لەم هەفتەیەدا باری تەندروستی زۆر باشتر بووە، منیش قەناعەتم هەیە سبەی لە ئاستی ئاسایی خۆیدا دەیبینین".
ئەنچیلۆتی زیادی کرد: ئێمە جیاواز لە ئینتەرمیلان یاری دەکەین، هەروەها بەرامبەر بەرشەلۆنە ئازایەتیان نیشاندا، کاتێک گۆڵیان لێکرا کۆڵیان نەدا، لە هێرشبەریشدا زۆر کاریگەر بوون.. بەڵام سبەی یارییەکی جیاوازە، و یەکسانتر دەبێت. "
لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدایە، کە هەمان هاوسەنگی ریاڵ مەدریدی دووەمە، بەڵام بلاوگرانا لە جیاوازی گۆڵەکان زیاترە.