یانەی بەرشەلۆنە بیر لە دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری ئیسپانی دەکاتەوە لە پۆستەکەی ئەم وەرزە، دوای ئەوەی پێشوەختە لە چامپیۆنزلیگ دوورکەوتەوە.
بەپێی بەرنامەی "ئێل چیرینگویتۆ" یەکێک لە بەڕێوەبەرەکانی بەرشەلۆنە پێشنیاری بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کردووە ناوێک بۆ ئەوەی شوێنی چاڤی بگرێتەوە لە کورسی ڕاهێنەرەکە بدۆزنەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە یانەی بەرشەلۆنە بە یانەی بایرن میونخی میوانی دۆڕا، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە قۆناغی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر.
یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی لە چامپیۆنزلیگ چووە دەرەوەو بەشداری خولی یۆرۆ لیگ دەکات.
جێگای ئاماژەیە بەرشەلۆنە بە 28 خاڵ و 3 خاڵ لە دوای رکابەرە تەقلیدییەکەی ریاڵ مەدریدەوە کە لە پێشەنگدایە، لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیادایە.