پیپ گواردیۆلای راهێنەری بایرن میونخ لەهەوڵدایە بەبڕی 33 ملیۆن یۆرۆ بۆند لەگەڵ دیگۆ گۆدینی بەریگریكاری ئەتلەتیكۆ مەدرید ئیمزابكات
دوای پێكانی خافی مارتینێز یانەی بایرن میونخ لەهەوڵدایە جێگرەوەیەك بۆ ئەو بەرگریكارە بدۆزێتەوەو بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئەڵمانی و ئینگلیزی دیگۆ گۆدینی بەرگریكاری ئەتلەتیكۆ مەدرید بوەتە ئامانجی یانە باڤاریەكە. گواردیۆلا بڕی 33 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئەو بەرگریكارە تەمەن 28 ساڵە تەرخان كردوە. گۆدین وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی لە 51 یاریدا بەشداری بكات.
ئا: چێنەر عەبدول قادر