ساوسگەیت ئاشکرای دەکات بۆچی فۆدن لەسەر کورسی یەدەگ بۆ یارییەکەی ئینگلتەرا و ئەمریکا دانرا


 گاریس ساوسگەیت، ڕاهێنەری یسێ شێری ئینگلتەرا ڕوونیکردەوە بۆچی فیل فۆدن بەشداری نەکرد لە یارییەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر ئەمریکا بە ئەنجامی 0-0 لە مۆندیالدا.

 ساوسگەیت یاریزانە باڵەکەی مانچستەر سیتی بانگهێشت نەکرد سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەی هەلی زۆری دروست نەکرد لە یارییەکەدا کە یەکسانبوونێکی نائومێدکەر بوو بەرامبەر ئەمریکا.

 لەبری ئەوە  ڕاهێنەری ئینگلتەرا هەڵبژاردنی جۆردن هێندێرسۆنی یاریزانی لیڤەرپوول لە هێڵی ناوەڕاست و جاک گریلیش و مارکوس ڕاشفۆرد لە هێڵی ناوەڕاستدا یاری پێکردن، هەرچەندە بەو گۆڕانکاریانە سێ شێرەکە نەیانتوانی ئەنجامە بە سودی خۆیان بە کۆتا بهێنن.

 لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ITV دوای ماوەیەکی کەم لە یارییەکە، ڕاهێنەری ئینگلتەرا ئاشکرایکرد بۆچی فۆدن چانسی خۆی لە یارییەکەدا بەدەست نەهێنا و وتی: ئێمە پێمان وابوو کارێکی دروستە، بۆ ئەوەی تیپەکە لە سەرەتاوە بهێڵینەوە، دواتر لەگەڵیدا ڕۆیشتین جاک [گرێلیش] و مارکوس [ڕاشفۆرد] لە پێش فیل [فۆدن]ن لە گۆڕانکارییەکان.
 ئاماژەی بەوەشکردووە، پێمانوابوو جاک تۆپەکە بە باشی بۆ ئێمە دەهێڵێتەوە و دەچێتە ناو یاریگا و خێرایی مارکوس، پێمانوابوو لە کۆتا بەشی یارییەکەدا دەبێتە هەڕەشەیەک.

 یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە لەم وەرزەدا کۆی گشتی 11 گۆڵی بۆ یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە، هەروەها دەیەوێت لە هەفتەکانی داهاتوودا یاری،ژمارە 19  لەگەڵ ئینگلتەرا  بکات.

 سێ شێرەکە لە یاری داهاتوودا سێشەممەی داهاتوو یاری دەکات و لە دوایین یاری کۆمەڵەکان لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی ڕووبەڕووی وێڵز دەبێتەوە، پاڵاوتن بۆ قۆناغی کۆتایی مسۆگەر دەبێت ئەگەر بردنەوە یان یەکسانبوون بەرامبەر وێڵز تۆماربکات.



PM:03:53:26/11/2022