کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە فەرمی هەڕەشەی جێهێشتنی کەمی مەشق و راهێنانی پورتوگال لە پێکهاتەی مۆندیال ڕەتدەکاتەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بەتوندی وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە سەبارەت بە هەڕەشەی کشانەوەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەغریب لە قۆناغی هەشتەمی مۆندیالی ئێستای قەتەر.
ڕۆناڵدۆ لە هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد لە قەتەر ڕایگەیاند: گروپێکی زۆر یەکگرتوو و ناتوانرێت بە هێزەکانی دەرەکی بشکێنرێت.
یاریزانەکە ئاماژەی بەوەشکرد، میللەتێک زۆر بوێرە ڕێگە بەخۆی بدات لە هەر بەرامبەرێک بترسێت، تیپێک بە مانا ڕاستەقینەکەی، کە تا کۆتایی شەڕ بۆ خەونەکەی دەکات! باوەڕتان لەگەڵ ئێمە هەبێت! پورتوگال!"
ڕۆژنامەی "ریکۆرد"ی پورتوگالی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆناڵدۆ هەڕەشەی جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەی پورتوگالی کردووە لە مۆندیال دوای ئەوەی زانیویەتی لە یارییەکەی سویسرا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە.
یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕۆناڵدۆ هەڕەشەی جێهێشتنی کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە مۆندیالدا کردووە، چونکە لە کاتی بردنەوەی ٦/١ بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی ١٦دا یەدەگ بووە.
ڕۆناڵدۆ لە سێ یاری یەکەمی قەتەر سەرەکی بوو و گۆڵێکی بەرامبەر غانا تۆمارکرد، بەڵام بەرامبەر سویسرا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت، دوای ئەوەی وا دیار بوو توڕە بوو لە بڕیارەکەی سانتۆس بۆ گۆڕینی لە کاتی دۆڕانی 1/2 لە کۆریای باشوور لە کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکاندا .
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، فیدراسیۆنی پورتوگال خۆبەخشی کاپتنی تیپەکەی بۆ سەرکەوتنی هەموو لایەک پشتڕاستکردەوە، هەروەها بۆ گەیشتن بە دوورترین خاڵ لە مۆندیالدا، ئەمەش هاوشێوەیە لەگەڵ لێدوانەکەی ئەو یاریزانە، کە لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە و بە چەند زمانێک.