راهێنەری پۆرتوگال پاش دوورخستنەوەی هاتە دەنگ

فێرناندۆ سانتۆس،راهێنەری پێشووی پۆرتوگال لە لێدوانەکەیدا لە میانی ڤیدیۆ کلیپێکدا کە فیدراسیۆنی پورتوگال بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، هەڵبژاردەی نیشتمانی بەجێدەهێڵم و هەست بە سوپاسگوزارییەکی بێئەندازە و گەورە دەکەم بۆ ئەو ئیمتیازەی کە وەک ڕاهێنەر هەمبوو و شەرەفی نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەم.


لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوە خەونێک بوو کە بەدەستم هێنا، هەروەها ئامانجێکی گرنگ بوو لە ژیانی وەرزشیمدا، سەرەتا سوپاس بۆ هەموو ئەو یاریزانانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەبێ جیاوازی کارم لەگەڵدا کردووە.

وتیشی:" کاتێک سەرکردایەتی کۆمەڵێک یاریزان دەکەیت، دەبێت هەندێک بڕیاری قورس بدەیت، هەروەها ئاساییە کە هەموو کەسێک دڵخۆش نەبێت بەو هەڵبژاردنانەی کە کردوومە، بەڵام هەمیشە سەرنجم لەسەر بەرژەوەندی تیپەکە بوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەمبوو پەیوەندییەکی نایاب و کراوە و دڵسۆزانەم،بوو لەگەڵ هەمووان”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی" سوپاسی ستافی تەکنیکی خۆم دەکەم کە هەمیشە لە تەنیشتم وەستاون، هەروەها هەموو ئەو کارمەندانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا لە نزیکەوە لەگەڵم کاریان کردووە، ئەوان بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێننەوە."

دوا قسە بۆ هاندەرانی پورتوگالی، لەمەودوا من یەکێک دەبم لەو ملیۆنەها کەسەی کە هاندەر و پاڵپشتی هەڵبژاردەکە دەکەم، وەک هەمیشە لەگەڵ پورتوگالدا  بە جەستە و ڕۆح دەبم، نەک لە یاریگا، بەڵکو لە یاریگاکاندا..  هیوادارین تیپەکەمان لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوودا دڵخۆشییەکی زۆرمان پێببەخشێت."


AM:12:22:16/12/2022