گۆڕانکارییەکی نوێ لە داهاتووی بوسکێتس لەگەڵ بەرشەلۆنە


 لەم ماوەیەدا گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر داهاتووی یاریزانە ئیسپانییەکە، سێرجیۆ بوسکێتس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەرشەلۆنە کە نزیکە لە جێهێشتنی تیپەکە.


  ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ڕایگەیاندووە کە سێرجیۆ بوسکێتس کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە لە ٣٠ی حوزەیران گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دێت، بۆ ئەوەی تەنها لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ئازاد بێت لە دانوستاندن لەسەر داهاتووی لەگەڵ هەر یانەیەک.

 بوسکێتس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاریدا بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و داهاتووی نوێی لەگەڵ ئینتەر میامی دەبێت.

 ڕۆژنامە ئیسپانییەکە پشتڕاستی کردەوە کە بوسکێتس لە بڕیارەکەی ئاگادار نەکردۆتەوە بۆ یانەکە یان بە ستافی تەکنیکی کە هەوڵی ڕازیکردنی دەدەن بۆ ئەوەی لە وەرزێکی تردا وەک یاریزانێک لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت.

 ئەو یاریزانە ناوەراستە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر قسەکردن لەگەڵ لاپۆرتا دوای ئەوەی لایەنەکان ئاگاداری بکەنەوە لە نیازی خۆی، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا زانیاری دەرکەوتووە کە ڕەنگە بوسکێتس بە بڕیاری ڕۆیشتنی خۆیدا بچێتەوە.

 بە لەبەرچاوگرتنی پێداگری چاڤی لەسەر بەردەوام بوون، تەنانەت یاریزانەکە ڕازی دەبێت بەردەوام بێت، بەڵام تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ وەرزی ئامادەکاری لەگەڵ تیپە نوێیەکەی لە ئەمریکا دەستپێدەکات، بەو پێیەی خولەکە لە مانگی ئازار دەستپێدەکات.



PM:12:50:27/12/2022