ڕیال مەدرید یەکەم پاڵێوراوە بۆ گواستنەوەی جود بێلینگهام یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی "SER Deportivos"ی ئیسپانی، گرێبەستەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە خەزێنەی ڕیال مەدرید تێدەچێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستێکی ٥ساڵە بەو یاریزانە دەدات، کە مووچەی ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها بڕگەی هەڵوەشانەوەی بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ دەبێت.
جێگای سەرنجە کە لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە دەکەن.
هەواڵەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە کە بێلینگهام ئامانجی یەکەمی فلۆرێنتینۆ پێرێزە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ڕیاڵ مەدریدیش لە هەفتەی یەکەمی مانگی یەکدا دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند دەکات، لە هەمان هەفتەدا کۆبوونەوەی نێوان یاریزانە ئینگلیزییەکە و یانە ئەڵمانییەکە دیاریکرا، کە یاریزانەکە لەوێدا یاریی دەکات داوا لە یانەکە بکە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی دەکرێت.
یانە سپییەکە ئۆفەرێکی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر مێزی یانە ئەڵمانییەکە پێشکەش دەکات، جگە لە یاریزانانی دیکەی وەک ئیدن هازارد یان ئیبراهیم دیاز.
گەورەترین ڕکابەری ریاڵ مەدرید مانچستەر سیتیە بە راهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا.