چاڤی هێرناندێز راهێنەری بەرشەلۆنە،پاش یەکسانبوونی یانەکەی1-1دژی ئیسپانیۆل،هێرشی کردە سەر ناوبژیوانی یاریەکە.
چاڤی وتی: لاهۆز کۆنترۆڵی یارییەکان دەکا، به ڵام ئه مڕۆ کۆنترۆڵی یارییه که ی له ده ستدا، به بێ مانا کارتی دابەش دەکرد، ئەلبا پێی وتم هیچی بە لاهۆز نەوتووە، ئەمڕۆ دیسان باسی ناوبژیوانی دەکەینەوە و ناتوانین هیچ بکەین، ناوبژیوان دەبێت بێتە دەرەوە و قسە بکات و بڕیارەکانی ڕوون بکاتەوە، جۆردی ئەلبا پێی وتم کاتێک کارتی دووەمی وەرگرت هیچی نەوتووە!
چاڤی وتیشی: گۆڵی یەکسانکردنەکە خەتای خۆمان بوو، وەرزەکەمان بە پێشەنگی هاوبەش لەگەڵ ڕیال مەدرید کۆتایی پێهێنا، بەڵام دوو خاڵمان لەدەستدا کە نابێت لەدەست بدرێت، کاریگەر نەبووین، دەبوو یارییەکە یەکلایی بکردایەتەوە، کاتێک هەلەکان بەفیڕۆ دەدەیت ئەمەت بەسەردا دێت".
راشیگەیاند: هەموومان توڕەین، 22 جار تۆپمان لێدا و ئیسپانیۆلیش 4 جار، تۆ لەوان باشتر یاری دەکەیت و لە کۆتاییدا نابەیتەوە، زۆر شت لە یارییەکەدا ڕوودەدات و ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت،ئەگەر لاهۆز بچێتە دەرەوە بۆ قسەکردن، لێی دەپرسم بۆچی یارییەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە".