هەواڵەکان ماوەی دوورکەوتنەوەکانی چوامینی و ئەلابا لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، هەردوو یاریزان ئۆرێلیان چوامێنی و دەیڤد ئالابا تا کۆتایی مانگی یەک لە ڕیال مەدرید دووردەکەونەوە.
ڕیال مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا تواناکانی ئەو دووانەی لەدەستدا، کە مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە ئەنجامی 3/1 دۆڕا.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە ڕیال مەدرید لە هەوڵەکانی ئەو دووانە بێبەش دەبێت لە یارییەکانی ڤیاڕیال و ئەتلەتیک بلباو کە یەکەمیان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە جامی شا بەرامبەر ڤیاڕیال دەبێت.
دووەم یاری بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو، لە یاریگای سان مامێس، ڕۆژی یەکشەممە 22ی 1، دەبێت لە خولی ئیسپانیا.
ڕیال مەدرید جامی سوپەر دژی بەرشەلۆنە توشی دۆڕاند بوو، کارلۆ ئەنچیلۆتی هیوادارە پێش گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ ئەو دووانە ئامادەبن.