ڕاپۆرتەکان شوێنی داهاتووی زیدان دیاری دەکەن

سەرچاوە نزیکەکانی زێدان ئاشکرایان کرد، ڕاهێنەری فەرەنسی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە سەبارەت بە شوێنی داهاتووی، لە ڕێگەی ئەوەوە خۆی ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکانی وەرزی داهاتوو.


 بەگوتەی لیۆنێل شاربۆنیەر، یاریزانی پێشووی فەرەنسی و هاوکارە تەمەن 56 ساڵەکەی زیدان، زیزۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەستانی داهاتووی داوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیزۆ ناچێتە ئینگلتەرا، بەڵکو لە ئیتاڵیا دەنیشێتەوە.


 شاربۆنیەر لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "بیڵد" کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە: زیدان بڕیاریدا بچێتە یانەی یۆڤانتۆس، چێژ لە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ وەردەگرێت، هەروەها یادگاری نایابی هەیە کە پاڵدەنێت بۆ دەستپێکردنی ئەزموونێکی نوێی مەشق و ڕاهێنان لە تۆرینۆ. "


 چاربۆنیەر لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە قۆناغی پێشوودا چەندین ئۆفەر بەسەر زیدان هەبووە، بەڵام ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی تەمەن 50 ساڵ، دوا بڕیاری خۆی دا بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەگەڵ یۆڤانتۆس کاربکات.


 زیدان لە دوای ڕۆیشتنی لە یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی ئایاری 2021 پەیوەندی بە هیچ تیپێکەوە نەبووە؛  لەو شوێنەی کە بۆ ماوەی دوو قۆناغ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ مایەوە، یەکەمیان مێژوویی بوو دوای ئەوەی 3 نازناوی لەسەریەک لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگدا بەدەستهێنا.



PM:01:46:22/01/2023