ئاگاداری هەواڵی ڤاڵدێزن؟ لێرەدا بیخوێنەرەوە

ڤیكتۆر ڤاڵدێز تا ئێستا بۆندی لەگەڵ هیچ یانەیەك ئیمزا نەكردوە بەڵام پێش سەری ساڵ دەچێتە یانەیەكی بەهێزەوە
ڤیكتۆر ڤاڵدێزی گۆڵچی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەوەی كۆتایی وەرزی رابردوو بۆندەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی هات تا ئێستا پەیوەندی بەهیچ یانەیەكەوە نەكردوە، ئەم گۆڵچیەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نزیكبوو لەوەی پەیوەندی بەیانەی مۆناكۆی فەرەنسیەوە بكات بكات، بەڵام بەهۆی پێكانەكەیەوە لە ئەژنۆیدا ئەو بۆندە سەر نەگرت.
بەڕێوەبەری كارەكانی ناوبراو لە دواین لێدوانیدا لەو بارەیەوە دەڵێت " ڤاڵدێز هێشتا بەتەواوی لە پێكانەكەی چاك نەبۆتەوەو بەڵام لەئامادەكاری بەردەوامدایە"، دواتر بەڕێوەبەری كارەكانی ڤاڵدێز لەسەر چارەنوسی یاریزانەكەی دەڵێت "دڵنیام پێش سەری ساڵ ڤاڵدێز پەیوەندی بەیانەیەكی بەهێزی ئەوروپاوە دەكات"، ماوەتەوە بڵێن بەو پێیەی ئەو گۆڵچیە 32 ساڵە بۆندی لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نیە بۆیە دەتوانێت دوای كۆتایی هاتنی ماوەی گواستنەوەی یاریزانانیش بۆند لەگەڵ یانەیەكدا ئیمزابكات.

ئا: چێنەر عەبدوا قادر



AM:12:26:30/08/2014