کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری تیپی یەکەمی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید لیستی ئەو یاریزانانەی ڕاگەیاند کە لە چوارچێوەی قۆناغی حەڤدەهەم و دواخراوی خولی ئیسپانیا یارییەکەی ڤالێنسیا ئەنجام دەدەن.
سبەی پێنجشەممە، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، کاتژمێر 11:00بە سەرۆکایەتی ناوبژیوان، خاڤیێر ئەلبێرۆلا ڕۆخاس، میوانداری ڤالێنسیای ڕکابەرەکەی دەکات.
لیستی ڕیال مەدرید شایەتحاڵی ئامادەنەبوونی ٣ یاریزان بوو کە بریتین لە دەیڤید ئالابا و فێرلاند مێندی و لوکاس ڤاسکێز، بەهۆی پێکانەوە، بەڵام دووانە دانی کارڤاخال و ئۆرێلیان چوامینی گەڕانەوە.
گۆڵپارێزەکان: تیبۆ کۆرتوا، ئەندرێ لونین، لویس لۆپێز.
بەرگری: دانی کارڤاخال، ئیدەر میلیتاو، جیسوس ڤالیخۆ، ناچۆ، ئەلڤارۆ ئۆدریۆلا، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر.
یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست: تۆنی کرۆس، لۆکا مۆدریچ، ئیدوارد کاماڤینگا، فیدی ڤاڵڤێردی، ئۆرێلیان چوامێنی، دانی سیبالۆس.
هێرشبەر: ئیدن هازارد، کەریم بنزیما، مارکۆ ئەسینسیۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر، ڕۆدریگۆ گۆس، ماریانۆ دیاز.
دوایین ٥ یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا
ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دوای یەکسانبوون بە گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک، لە سعودیە، مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣.
ڕیاڵ مەدرید لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، لالیگا، بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ لە یاریگای "میستایا”، لالیگا، بە ئەنجامی ١-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ڕیاڵ مەدرید لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ”، لالیگا، بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ڤالێنسیا لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ لە یاریگای "مێستایا”، لالیگا، بە ئەنجامی ٤-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.