یاریزانە پورتوگالییەکەی یانەی چێڵسی کە بە خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە وەرگیراوە، جواو فیلیکس، لێدوانێکی لەسەر ئامادەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی پورتوگالی لەسەر کورسی یەدەگ لە مۆندیالدا پێشکەش کرد.
فیلیکس وتی: بەتەواوی سەرسام بووین کە ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ بێت، ئەوە شتێک نییە کە ئێمە ڕاهاتووین، بەڵام ئەوە بڕیاری ڕاهێنەرەکە بوو لە کۆتاییدا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاردانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڕاستی باش بوو، چونکە هەموومان بە یەک ئاراستەدا دەڕۆیشتین و کاردانەوەی ئەرێنیمان دروست دەکرد بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجەکەمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆناڵدۆ هەوڵیدا متمانە بە تیپەکە بدات، بۆ ئەوەی بەڕوونی بڵێت کە هەموومان بۆ یەک ئامانج لێرەین، هەروەها بەردەوام بوو لە هاوکاریکردنی ڕاستەقینە لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ سەرجەم یاریزانانی ناو لیستەکە.
هەروەها فیلیکس لێدوانێکی لەسەر گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی نەسری سعودیە، کە مووچەی ساڵانە 175 ملیۆن لیرەیە، هەروەها ڕۆشتنی بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا لە تەمەنی 37 ساڵیدا.
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ نەسر وتی: من بەم هەنگاوە سەرم سوڕ نەما، چونکە ڕۆناڵدۆ هیچی نەمابوو لە ئەوروپا بباتەوە، هەموو شتێکی بەدەستهێنا لەگەڵ هەموو ئەو یانانەی کە یارییان بۆ دەکرد و ڕیکۆردەکانی کەس ناتوانێت پێی بگات.