تین هاگ باس لە رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە دەکات

لە یاریی چونی گەڕی 32ی خولی ئەوروپا کە لە کامپ نو، رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:45 یانەی مانچستەریونایتد دەبێتە میوانی یانەی بەرشەلۆنە .


تێن هاگ لە پرێس کۆنفرانسەکەدا ستایشی بەرشەلۆنەی کردوە وتی: تا ئێستا لێرە لە بەرشەلۆنە هەست بە بیرۆکە و ئیلهامەکانی یۆهان کرۆیف دەکەیت، ئەگەر شوێن بەرشەلۆنە بکەویت بۆت دەردەکەوێت کە شێوازی یاریکردنیان لە کرۆیفەوە ئیلهام وەرگیراوە،بەرشەلۆنە یانەیەکی قورسە بۆ بەڕێوەبردن، بەڵام پێموایە ئاستی ئێستایان باشترینە لە ماوەی چەند ساڵێکدا".


تێن هاگ وتیشی: ئاماری بەرشەلۆنە سەرنجڕاکێشە بەرگرییەکی باش دەکەن بەڵام پێموایە گەورەترین لێهاتوویی ئەوان گرتنی تۆپێکی گەورەیە، کاتێک تۆپەکەت هەیە بەرامبەر ناتوانێت گۆڵت لەسەر تۆمار بکات،فرێنکی دی یۆنگیش یاریزانێکی گەورەیە و هەر تیپێک بەهێز دەکات چونکە کوالیتییەکی گەورەی هەیە.  ئەگەر بتوانی بیخەیتە ناو تیپەکەتەوە، تیمەکەت بەهێزتر دەبێت".


 
لە کۆتایدا تێن هاگ وتی:" خولی نایابی ئینگلیزی قورس و چڕ و پڕە، بەڵام خولی ئیسپانیش بەهێز و قورس و چڕ و پڕە، بۆیە جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوان ئەو دوو تیپەدا نابێت یاریکردن بە بەرشەلۆنە زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە.  فەلسەفەی ئەم یانەیە و شێوازی یاریکردنیان بۆ زۆرێک لە یاریزانان و تیپەکان سەرنجڕاکێشە".



PM:09:46:15/02/2023