لالیگا:ریاڵ مەدرید جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە کەمکردەوە

لەناو کێبڕکێکانی قۆناغی 22ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا،  ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگ و بەنرخی بەدەستهێنا لەماوەی یارییەکەدا کە تیایدا میوانداری میوانێکی قورسی کرد بەرامبەر ئۆساسۆنای هاوتاکە بە ئەنجامی2- 0 کۆتایی هات.

 تیپی شاهانە هاتە نێو ئەم یارییە و بە 48 خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە لە پلەی دووەم بوو بە 56 خاڵ، ئۆساسۆناش لە پلەی نۆیەمدا بوو و 30 خاڵی لە باڵانسی خۆیدا هەبوو، هەروەها کەریم بنزیما و مێندی و تۆنی کروس و ماریانۆش لە ڕیال مەدرید ئامادەنەبوون.

 یارییەکە بە وریایییەکی زۆرەوە لەلایەن تیپی خاوەن یاریگاوە دەستیپێکرد، چونکە پلانێکی بەرگری توندیان سەپاند بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی کوڕەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری دێرینی ئیتاڵی، کە توانی شێوازی خۆی بەسەر ڕەوتی یارییەکەدا بسەپێنێت بە دەستپێکردنی زۆرێک هێرشە مەترسیدارەکان، بەڵام یاریزانەکانی بەختیان نەبوو، تا خولەکی ٧٧ کە ڤالڤێردی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد دوای پاسێکی یەکلاکەرەوەی هاوکارەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر، بەجۆرێک کەشوهەوای ڕووبەڕووبوونەوەکە گڕیگرت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ناوبژیوان گۆڵێکی لە بەرژەوەندی یاریزانە گەنجەکە ئەلڤارۆ ڕۆدریگێز رەتکردەوە دوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ.


چەند خولەکێک دواتر، ئەستێرە مارکۆ ئاسێنسیۆ ئەنجامەکەی بەهێزتر کرد بە تۆمارکردنی گۆڵێکی نایاب بە یارمەتی ڕۆدریگێز، بۆ ئەوەی ئاسوودەیییەکی زۆر بە تیپەکەی بدات تا یارییەکە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات.



AM:01:07:19/02/2023