راهێنەری پاریس باس لە دوورخستنەوەی و بردنەوەکەی ئەمڕۆی دەکات

کریستۆڤ گالتیە راهێنەری پاریس سانجێرمان پاش بردنەوە گەورەکەی ئەمرۆ دژی لیل 4-3لە خولی فەرەنسا قسەی کردوو باسیشی لە،دوورخستنەوەی کرد.

 گالتیە لە کۆنگرەکە لەسەر بردنەوەکە وتی: ئەوە هەستکردنە بە ئاسوودەیی دوای بردنەوە لە کۆتا خولەکەکاندا، گۆڵێکی یەکلاکەرەوەیە بەڵام زۆر شت هەیە بۆ باسکردن و باشترکردن لیل تیپێکی باشە، ئەوان بە شێوەیەکی نایاب یاری دەکەن، ئێمە باش دەرکەوتین، بە دوو گۆڵ پێشکەوتین، دواتر تیپەکە سست بووەوە و تەرکیزی لەدەستدا، دووانەمان لەدەستدا، بەڵام بە شێوەیەکی نایاب گەڕاینەوە".

 وتیشی: نەیمار تووشی پێچانی پاژنەی پێی بووە و هێشتا دەنگۆی ئەوە هەیە کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتەکەی پشکنین ئەنجام بدرێت".

 گالتیە لەسەر دورخستنەوەی وتی: ڕاهێنەرێک ٤ یاری لەسەریەک دۆڕاندووە، بەدڵنیاییەوە پێگەی ئەو پارێزراو نییە، بەتایبەتی لە یانەیەکی قەبارەی پاریس، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە لە متمانەی سەرۆک و ئیدارەی وەرزشی.

لە کۆتایدا لەسەر پێکانی میندێز وتی: پێدەچێت پێکانەکەی نونۆ مێندێز قورس نەبێت، بەڵام دەبێت دڵنیابین".


PM:05:55:19/02/2023