جارێکی دیکە بەرشەلۆنە شکستێکی تەواو لەسەر ئاستی ئەوروپا بەدەست دەهێنێت ، ئەمجارەیان نەیتوانی لە یۆرۆپالیگ سەرکەوتن تۆمار بکات و 2-1بە مانچستەریونایتد دۆڕاو کرایەدەرەوە.
تین هاگ راهێنەری مانچستەریونایتد قسەی بۆ میدیاکان کردوو باسی لە شکستەکە کردوو وتی : " پێموایە ئەمە گەورەترین سەرکەوتنە لەو کاتەوەی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتدم وەرگرتووە، بەرشەلۆنە پێشەنگی لالیگایە و بە 8 خاڵ لە پێش ڕیال مەدریدەوەیە ، هەمووان لەم هەفتەیەدا ڕیال مەدریدیان بینی سەرکەوتنێکی گەورە بوو لەم وەرزەدا لە ئارسناڵ و مان سیتی و لیڤەرپوڵمان بردەوە، بەڵام ئەم سەرکەوتنە تەواو جیاوازە ، پێشەنگی خولی ئیسپانیامان بردەوە ".
ئێریک تین هاگ وتیشی :" یاریزانێکی زۆرمان هەیە کە کەسایەتییەکی گەورەیان لە تیپەکەدا هەیە، مارتینێز کاسیمیرۆ برۆنۆ و ڤاران ، ئەم یاریزانانە دەتوانن بە ئاسانی بەسەر سەختییەکان زاڵبن، دوای ئەوەی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ ئێمە ".
سبەی تیروپشکی یۆرۆپالیگە؟
لە کۆتایدا ئێریک تێن هاگ وتی :" ئێستا سەرنجم لەسەر نیوکاسڵە نەک تیروپشکەکە ، ئێمە لە هیچ ڕکابەرێک ناترسین و ئامادەین بۆ هەمووان.. بە هەڵە تێم مەگە ، ڕێزێکی زۆرم بۆ هەموو ڕکابەرەکان هەیە ، گرنگ نییە لە قۆناغی داهاتووی یۆرۆپالیگدا ڕووبەڕووی کێ ببینەوە ".