ئەم هەفتەیە یاری تۆپی پێی یانەكان رادەوەستێت و لەبەرامبەردا یاری هەڵبژاردەكان ئەنجام دەدرێت و گرنگترین یاریش رووبەرووبونەوەی ئەرجەنتین و ئەڵمانیایە
رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە چەندین یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی دەكرێت و چوارشەممە یاری كۆتایی جامی جیهانی بەرازیل دوبارە دەبێتەوە، كاتێك ئەڵمانیا و ئەرجەنتین لەشاری دۆسڵدۆرف كاتژمێر 9,45 دەقیقە بەیەك دەگەن، هەروەها لەلایەكی ترەوە ئینگلتەرا كاتژمێر 10 بەرامبەر بە نەرویج یاری دەكات.
یاریەكانی چوارشەممە:
ئۆكرانیا × پاراگوای
روسیا × ئازەربایجان
قەتەر × بەرازیل (ئۆڵۆمپی)
لیتوانیا × ئیمارات
دانیمارك × تركیا
چیك × ئەمریكا
ئەڵمانیا × ئەرجەنتین
ئیرلەندا × عومان
ئینگلتەرا × نەرویج
ئا: چێنەر عەبدول قادر