کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە بارەی جێهێشتنی مانچستەر یونایتدەوە،قسە دەکاتەوەو جارێکی تر هێرشدەکاتەوە سەر ئەو یانەیە.
لە،نوێترین لێدوانیدا رۆناڵدۆ دەڵێت : "کاتێک لە لوتکەدایت، زۆرجار ناتوانیت خوارەوە ببینیت ، ئێستا زیاتر توانای جەستەیم باشە و زۆر شت فێربووم ، ڕەنگە ئەوە یەکەمجار بووبێت کە 'ماوەی خراپم هەبێت لە ژیانی وەرزشیمدا ئەوە وانەیەکی گرنگ بوو، ئێستا هەست دەکەم پیاوێکی باشترم”.
دەشڵێت : "هەندێکجار دەبێت بە هەندێک ساتدا تێپەڕیت بۆ ئەوەی بزانیت کێ لە لای تۆیە هیچ کێشەیەکم نییە بڵێم کە لە ژیانی پیشەیی خۆمدا قۆناغێکی خراپم بەسەر بردووە، بەڵام کات نییە بۆ پەشیمانی، ژیان بەردەوامە ئایا باش بیت یان نا، ئەم قۆناغە بەشێک بوو لە گەشەکردنم”.