ئەنسۆ فاتی لە پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەن لە بەرشەلۆنە دەڕۆن

 ڕۆژنامەی (AS)ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی ئەوەیە لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا لە 4 یاریزان ڕزگاری بێت، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی دارایی دووبارە و توانای ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەنسۆ فاتی پێشەنگی لیستی کاندیدەکانی گرتووە، کە هەریەک لە ئێریک گارسیا - پابلۆ تۆرێ - فێران تۆرێسیش لەخۆدەگرێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئینیگۆ مارتینێزی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیک بلباو، لە گواستنەوەی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە، کە یەکەم گرێبەستی هاوینەی تیپەکەیە، هەربۆیە گارسیا نزیکترین یاریزانە لە ڕۆیشتن چونکە ئەو یاریزانە... کەمترین بەشداری هەیە لە یانەکە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆرێ بە خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانییەوە دەکات و ئەویش داهاتووی درێژخایەنی یانەکەیە.

 لەکۆتاییدا ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بارسێلۆنا هاوینی داهاتوو لانیکەم هێرشبەرێک دەکاتە قوربانی، هەڵبژاردنیش لەنێوان تۆرێس و فاتی دەبێت، دوای ئەوەی هەردووکیان نەیانتوانی خۆیان بسەلمێنن.



PM:07:18:23/03/2023