بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، نرخی هازارد بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابەزیوەو نرخەکەی بەرپرسانی یانەکەی لە ئێستادا تووشی شۆک کردووە.
یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی ١١٥ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ هازارد کرد، بەڵام بەهای ئەمڕۆی تەنها پێنج ملیۆن یۆرۆیە،ئەمەش بەپێی ئامارەکانی پێگەی ترانسفێرمارکێت.
هازارد بەهۆی دابەزینی ئاستی و پێکانە یەکلادوایەکەکان،پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لە دەستداوەو ئەنچیلۆتی بەتەواوی لەپێکهاتەی سەرەکی دووریخستووەتەوە.