رۆناڵدۆ لەسەر دوورخستنەوەی راهێنەری نەسر هاتە دەنگ

 ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی نەسری سعودی رۆدی گارسیای راهێنەری فەرەنسی یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

رۆناڵدۆ لە پێگە تایبەتەکانی خۆی پۆستێکی بۆ گارسیا کردووەو نوسیویەتی "خۆشحاڵییەکی زۆر بوو لەگەڵتدا کارم کرد ڕودی گارسیا، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم بۆ داهاتوو".

رۆناڵدۆ لەگەڵ ئەم راهێنەرە لە 12 یاری 11 گۆڵی کردووەو 2ئەسیستیشی هەبووە.

یانەی نەسر پلەی دووەمی خولی سعودیەی گرتووە لە دوای یانەی ئیتحاد.


PM:07:23:13/04/2023