لامپارد: کولیبالی بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

خالیدۆ کولیبالی بەرگریکاری یانەی چێڵسی لە سێشەممەی داهاتوو، لە یاری تیپەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.

 یاریزانە سەنیگالییەکە لە یاریی چونی تیپەکەی بەرامبەر مێرینگی کشایەوە و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئامادە نابێت، هەر بۆیەش بەشداری یاریی گەڕانەوە ناکات، کە تیایدا بلوز دەبێت قەرەبووی دواکەوتنی یاریی گەڕانەوە بکاتەوە (2- 0).

 ئەمڕۆ هەینی، فرانک لامپارد ڕاهێنەری بلوز وتی: نەخێر، ئەو لەوێ نابێت، پێکانی هەیە و بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە نەک چەند ڕۆژێک.

 ڕاهێنەرەکە ڕوونیکردەوە، ئامادەنەبوونی کولیبالی قەیرانێک پێکدەهێنێت، چونکە ژمارەیەکی کەمی یاریزانم هەیە کە لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکراون بە بەراورد بە پرێمەرلیگ.

 جێگای سەرنجە پینۆ بادیچێلی فەرەنسی یاریزانی یانەی چێڵسی کە دەتوانێت وەک یاریزانی یەدەگ لە شوێنی کولیبالی یاری بکات، لە چامپیۆنس لیگ، دوای ئەوەی بلوز بڕیاریدا ئەو سێ شوێنەی کە لە مانگی یەکدا لەبەردەستدایە بەکاربهێنێت بۆ تۆمارکردنی جواو فیلیکس و میکایلۆ مۆدریک و ئینزۆ فێرناندێز.

 تیاگۆ سیلڤا و وێسلی فۆفانا دوو بژاردەی بەردەستن بۆ سەرکردایەتیکردنی هێڵی بەرگری بلوز لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چارەنووسساز بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.



PM:09:07:14/04/2023