پاریس سانجێرمان بەهۆکارێک میسی پشتگوێ دەخات

بەهۆی داواکارییەکانیەوە یانەی پاریس سانجێرمان میسی پشتگوێ خستووەو ئەو یاریزانەش بە تەواوی هەنگاوەکانی بەرەو یانەی بەرشەلۆنە ناوە،
فابریزیۆ ڕۆمانۆی رۆژنامەنوس ئاشکرای دەکات: مێسی لە مانگی شوباتەوە چاوەڕێی پاریس دەکات بۆ ئەوەی باسی پڕۆژە وەرزشییەکەی بۆ بکات، بەڵام تا ئێستا پێیان نەوتووە کە ئەم کەسە دەبێتە ڕاهێنەر دوای گالتیێر، ئەمانەش گرێبەستەکانی یاریزانان دەبن چونکە هێشتا یانەکە نازانن.


فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە، تا ئێستا دوو ئۆفەر لەسەر مێزی مێسی هەیە، پاریس پێشنیاری کرد و تا ئێستا دانوستانەکان وەستاون، چونکە باسی گۆڕانکارییەکانی لە ڕاهێنەرێک و گرێبەستەکانی وەرزی داهاتوویان بۆ نەکردووە، هەروەها یاریزانەکە چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات.

 گرێبەستی ئەلهیلالیش هەیە، لێرەدا خواستی مێسی بۆ بەردەوام بوونە لە تۆپی پێی ئەوروپا نەک یاریکردن لە سعودیە.


رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای کردووە،  بەرشەلۆنە بۆ هەر وەرزێک بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە مێسی کرد و گرێبەستی یەک ساڵ + ساڵێکی ئیختیاریشی پێشکەش کردووە، بەرشەلۆنە پلانەکەی پێشکەشی لالیگا کردووە و چاوەڕوان دەکرێت پەسەندی بکات.




PM:07:49:20/04/2023