سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لەسەر دۆڕانی یانەکەی بە بەرشەلۆنە هاتە دەنگوو پیرۆزبایی لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات دوای ئەوەی 1-0بە بەرشەلۆنە دۆڕا لە هەفتەی 30لالیگا.
سیمیۆنی سەرەتا وتی : "بەرشەلۆنە لە ڕێگایە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، پیرۆزبایی لێدەکەین، چونکە شایەنی ئەوەن".
سیمیۆنی وتیشی:" شکستەکە دادپەروەرانە بوو، چونکە ئەوان لە ئێمە کاریگەرتر بوون لەبەردەم گۆڵدا".
لە کۆتایدا وتی :" کاریگەری و بەهێزی لە بەرامبەر گۆڵدا ئەوەیە کە دەتکاتە پاڵەوان”.