ریاڵ مەدرید هەموو شتێکی گرێبەستە 120ملیۆن یۆرۆکەی تەواو کرد

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پێشهاتی نوێیان سەبارەت بە گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی ڕیال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.

 یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستەکانی یانەکەی بۆ وەرزی نوێی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە پێشینەی کارەکانیدا بوو، جود بێلینگهامی ئینگلیزی، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئەڵمانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند، کە لەلایەن یانە باڵاکانی ئەوروپاوە شەڕی لەسەر دەکرێت.

 جود بێلینگهام ململانێی نێوان یانە گەورەکانی ئەوروپای هەڵگیرساند بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات لە میرکاتۆ، چونکە بوو بە ئامانجێکی سەرەکی یانەی ڕیال مەدرید، لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکانی دیکە کە مانچستەر سیتی سەرکردایەتی دەکات.


 بەڵام بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی مەدرید بڵاویکردۆتەوە، بێلینگهام ڕیال مەدریدی هەڵبژارد و وتی (بەڵێ) بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ڕیزەکانی تیپی شاهانە بکات.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گرێبەستەکەی ڕیال مەدرید لەگەڵ یاریزانە 19 ساڵانەکە خەریکە دەچێتە قۆناغی یەکلاکەرەوە، دوای ئەوەی یانەی شاهانەی وەک شوێنی داهاتووی هەڵبژاردووە، چونکە بە باشترین بژاردەی وەرزشی دەزانێت بۆ درێژەدان بە ژیانی وەرزشی.

 "ئاس” ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک ڕەزامەندی یاریزانەکە وەرگیرا، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دانوستان لەگەڵ دۆرتمۆند دەکەن سەبارەت بە گرێبەستەکەی.

 

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاری ڕێدناپی ڕاهێنەری دێرینی ئینگلیزی سوپرایزێکی لەبارەی جود بێلینگهامی هاونیشتیمانییەوە تەقاندەوە، لەکاتێکدا ئاشکرایکرد کە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو هەیە پشتڕاستی کردەوە کە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.

 سەرەڕای ئەوەی کە بێلینگهام لە پێشینەی کارەکانی ڕیاڵ مەدریددایە، بەڵام یانەی مەدرید پێی وایە ئەو نرخە دادپەروەرانەی کە دەبێت بیدات بە بروسیا دۆرتمۆند بۆ ئەوەی ئەستێرە لاوەکەی لەخۆ بگرێت، نابێت لە 120ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت.

  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئیدارەی دۆرتمۆند نەیویستووە بە کەمتر لە 150ملیۆن یۆرۆ خزمەتەکانی ئەو ئەستێرە گەنجە لەدەست بدات.


 لە هەر حاڵەتێکدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی بێلینگهام لە جێهێشتنی دۆرتمۆند، پێشبینی دەکرێت ئەو گرێبەستە بیکاتە گرانترین یاریزانانی ناوەڕاست لە مێژوودا.

 جێگای سەرنجە گرێبەستەکەی بێلینگهام لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند  تا ساڵی 2026کۆتایی دێت، یانە ئەڵمانییەکە بەنیازی ئەوە بوو کە یاریزانە درەوشاوەکەی لانیکەم بۆ وەرزێکی تر بهێڵێتەوە، بەڵام یاریزانە ئینگلیزییەکە پێشتر بڕیاری خۆی دابوو بۆ ئەوەی بە ئەزموونێکی دیکەدا تێپەڕێت لە ژیانی وەرزشیدا.



PM:07:39:28/04/2023