میسی داوای لێبووردن لە پاریس سانجێرمانی دەکات

کەمێک پێش ئێستا میسی لە گریەیەکی ڤیدیۆییدا دوای گەڕانەوەی لە سعودیە دەرکەوتوو داوای لێبووردنی لە یانەکەی پاریس سانجێرمان کرد.

میسی لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی سعودیەی کردبوو، یانەکەی لەو گەشتە ئاگادار نەکردبۆوەو ئەوەش وایکرد یانەکەی بیر لە سزادانی بکاتەوە.


میسی لە گرتە ڤیدیۆکە دەڵێت " پێموابوو وەک هەمیشە ڕۆژێک پشوومان دەبێت ، دوای یارییەک کە ئەنجامی دەدەم، ئەم گەشتەم ڕێکخست و نەمتوانی هەڵیبوەشێنمەوە، پێشتر جارێکی تت هەڵمەوەشاندەوە، بۆیە داوای لێبوردن لە هاوکارەکانم دەکەم و چاوەڕێی ئەوەم کە چی دەبێت  و یانەکە دەیەوێت چی لەگەڵ من بکات”. 



PM:07:32:05/05/2023