پاش شکستی یانەکەی1-0 بە ڤالانسیا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید هێرشی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانی یاریەکە،پاش کرانە دەرەوەی ڤینسیۆس بە کارتی سوور.
ئەنچیلۆتی وتی :" ڤینیسیۆس زۆر دڵتەنگە،
پێم وت ئەگەر دەیەوێت بەردەوام بێت ئەو قوربانی بوو نەک تاوانبار پاشان کارتێکی سووری بێمانایان پێدا چونکە شایەنی نەبوو. من کێشەم نییە، لالیگا کێشەی هەیە".
ئەنچیلۆتی وتیشی :" بۆ من پێویستە یارییەکە بوەستایە لێرەدا یاریگایەک هەیە کە بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە سووکایەتی بە یاریزانەکە دەکرێت، منیش هەمان شت دەڵێم ئەگەر بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتن بەدەست بهێنین وێنەکە زۆر خراپە بۆ من یەکلاکەرەوەترین یاریزانی جیهانە و بەهێزترینە".
لە کۆتایدا وتی:" دەتەوێت باسی تۆپی پێ بکەن یان شتێکی تر من نامەوێت باسی تۆپی پێ بکەم، بەڵام لەسەر ئەوەی لێرە ڕوویدا، پێموایە گرنگترە لە شکست".