سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باسی لە هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ بڕیارەکەی لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی کرد بۆ گواستنەوەی بۆ ئینتەر میامی، و نەگەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، دوای ئەوەی گەشتەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات.
ئەگوێرۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” تیشکی خستۆتە سەری، ئەمڕۆ دووشەممە وتی: ئەوەی ئێستا تەنها دەتوانم بە مێسی بڵێم چێژوەرگرتنە، و ژیان بەو شێوەیە بژی کە ئێستا دەیەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی ساڵانێکی زۆر لە لوتکەدا بمێنیتەوە و لەو ئاستەی ساڵانە یاریی دەکەیت، بەدڵنیاییەوە پاراستنی ئەوە قورسە، پێموایە مێسی ئێستا بڕیاری ئارامگرتنی لەگەڵ خێزانەکەی داوە.
ئەگوێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بە دڵنیاییەوە زۆر باش دەبوو میسی لە بەرشەلۆنە بوایە و بە باشترین شێوە واز لە یاریکردن بهێنێت، چونکە سێرجیۆ بوسکێتس و چاڤی هێرناندێز و ئینێستا و جۆردی ئەلبا و چەندین یاریزانی دیکە بە باشترین شێوە ماڵئاواییان لێکرا.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ڕوونیکردەوە: مێسی بڕیاری نەگەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە داوە، بەهۆی ئەوەی کە دەیویست چاوەڕێی زۆر نەکات، تا دوا ساتەکان دەمارگیری لەوە نەکات کە چی ڕوودەدات و دەبێت پاڵپشتی لێبکرێت، دڵخۆشم کە من دەژیم لە میامی، منیش لەوێ دەبم و چاوەڕێی دەکەم”.
جێگای سەرنجە خولی ئەمریکی بە دوو بەش بەڕێوەدەچێت کە بریتین لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و هەر کۆمەڵەیەک ١٥ تیپ لەخۆدەگرێت و خاوەنی ٧ پلەی یەکەم سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆتایی بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولەکە.
ئینتەر میامی دوای ئەوەی لە 16 یاریدا 15 خاڵی بەدەستهێناوە، پلەی 15 و کۆتا پلەی کۆمەڵەکەی بەدەست هێناوە و 6 خاڵیش لە پلەی ئۆف دوورە.