یانەی بەرشەلۆنە نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤیتۆر ڕۆکی بەڕازیلی بەتوانا، هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا کە،هەندێک بە رۆناڵدۆی نوێ ناوی دەبەن.
یاریزانە بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە دەتوانێت لە سێ شوێنی هێرشبەریدا یاری بکات، لویس فیلیپی سکۆلاری، ڕاهێنەری وەرزی ڕابردووی لە پارانێنسێ، سەبارەت بەو یاریزانە وتی: هەرچییەکی لێ داوا لێبکەین، بەڵام باشترین شوێن بۆ ئەم 9 یە.
ڤیتۆر ڕۆکێ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات، لەسەر داوای چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر، کە داوای لە ئیدارەی بلاوگرانا کرد گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بەتوانایە بگوازێتەوە.
ڤیتۆر ڕۆکی کێیە؟
ڤیتۆر ڕۆکی لە ئەمریکا مینێرۆ دەستیپێکرد و دواتر پەیوەندی بە کروزێرۆوە کرد و لە ساڵی ٢٠٢٢ یانەکەی جێهێشت، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ پاراناینسەوە بکات.
ڕۆکی لە یاریکردن بە پێی ڕاست باشە، هەروەها هەندێک توانای هەیە لەسەر ئاستی لاواز و پێی چەپی، و پێی باشە وەک هێرشبەرێکی سەرەڕم یاری بکات، چونکە خاوەنی زیرەکییەکی چالاکانەیە.
وەک هێرشبەر لەگەڵ کروزێرۆ دەستیپێکرد و خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتی مینێرۆی خوار ١٧ ساڵانی بەدەستهێنا، تیپەکەی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
ڕۆناڵدۆی دیاردەت بیردەخاتەوە..
لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، یەکەم بانگهێشتی بۆ تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی بۆ کرا، بۆ ئەوەی وەک یاریزانێکی یەدەگ بەشداری یارییەکی دۆستانە بەرامبەر مەغریب بکات، لە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٢٥ ڕۆژیدا، و بووە بچووکترین یاریزان کە نوێنەرایەتی سامپا،بکات لە دوای ڕۆناڵدۆ نازاریۆ لە ساڵی ١٩٩٤.
جگە لە هەستی تۆمارکردنی گۆڵ و کوالیەتیەکەی، توانای داگیرکردنی شوێنی باڵەکانیشی هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ توانا گەورەکەی لە تێپەڕین، هێشتنەوەی تۆپ لەژێر فشاردا، لە هەمان کاتدا خوێندنەوە و دروستکردنی یارییەکە، و دابینکردنی چارەسەر لە بەشە جیاوازەکانی یاریگای هێرشبەری.