یاریزانە تورکیەکە ستافی راهێنەری ریاڵ مەدریدی سەرسام کردووە

پێگەی بێرنابیۆ دیجیتاڵی ئیسپانی ئاشکرای دەکات،  لە ڕۆژانی سەرەتای مەشق و ڕاهێنانەکاندا، ئاردا گولەری تورکی و یاریزانی نوێی ریاڵ مەدرید کاریگەرییەکی باشی لەسەر ستافی ڕاهێنەرایەتی و یاریزانان و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەکەی دروستکردووە.

 هەروەها فیلیپی ئەلمێدا  ڕاهێنەری گۆلەر لەگەڵ فەنرباخچە دەڵێت:" بەهرەمەندێکی پاکە، یاریزانێکی داهێنەرە بە پێی چەپ و توانایەکی گەورەی هەیە بۆ گەشەکردن، بیرمە زۆرجار لە کاتی مەشق و ڕاهێنان و دوای ڕاهێنانەکان لە نزیک یاریزانە بەئەزموونەکانی وەک مەسعود ئۆزێل یان لویس گوستاڤۆ بینیومە، ئەو گونجاو بوو توانی هەموو ئەو وردەکاریانە بزانێت کە دەتوانن یارمەتی بدەن.” لە پەرەسەندندا.”

 لە کۆتایدا فیلیپی دەڵێت :"یاریزانێکی هێرشبەری تەواو (ژمارە 10) بە ئازادی دەستیدەگات  بە تۆپ. بەڵام بەو پێیەی بەهێزترین پێی لای چەپە دەتوانێت لە باڵی ڕاستیش یاری بکات کە ئەمەش ڕێگەی پێدەدات بە قووڵی یاری بکات بۆ تێپەڕین، ئەسیست یان لێدان لە تۆپ.
گولەر بە بڕی١٧.٥ملیۆن یۆرۆ لە یانەی فینەرباخچەی تورکیەوە هاتە ریاڵ مەدرید،ئەمەش نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بوو.



PM:01:57:12/07/2023