مارکینۆس بێدەنگی دەشکێنێت سەبارەت بە دوورخستنەوەی مباپێ

مارکینۆس کاپتنی پاریس سانجێرمان باسی لە هەڵوێستی یاریزانەکان کرد سەبارەت بە ئامادەنەبوونی کیلیان مباپێی هاوکارە فەرەنسیەکەیان لە ماوەی ئامادەکارییەکان.

 ئیدارەی پاریس مباپێی لە لیستی تیپەکەدا دەرهێنابوو بۆ گەشتە هاوینەییەکەی ژاپۆن و کۆریای باشوور لە ماوەی ٢٢ی تەمموز تا ٣ی ئاب، بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەری بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆی.

 مارکینۆس لە بەیاننامەیەکدا کە ماڵپەڕی "getfootballnewsfrance"ی فەرەنسی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: پرسیارەکە سەبارەت بە دۆخی مباپێ هەستیارە.. کیلیان یاریزانێکی ناوازەیە، ئەم پرسیارە لە یاریزانەکان تێدەپەڕێت و پەیوەندی بە ئیدارەییەوە هەیە، هیوادارم بەشێک بێت لە گروپەکە و لەم وەرزەدا یارمەتیمان بدات.

  هەواڵەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەلهیلالی سعودیە خەریکە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی مباپێ بخاتە نێو ریزەکانیەوە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە پاریس کراوەیە بۆ دانوستان لەگەڵ هەمووان بەبێ ئەوەی ناڕەزایی دەرببڕێت بەرامبەر هیچ یانەیەک، تەنانەت ئەگەر ڕیاڵ مەدریدیش بێت، سەرەڕای تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان لەم چەند ساڵەی دواییدا.

 ڕوونیشیکردەوە کە مانچستەر یونایتد و تۆتنهام و چێڵسیش لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە ئارەزووی مباپێ دەکەن.




PM:01:31:23/07/2023