700ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک وەرز پێشکەشی مباپێ کرا

پێگەی CBS بڵاویکردووەتەوە یانەی ئەلهیلالی سعودی ئامادەیە مباپێ بۆ ماوەی یەک وەرز بگوازێتەوە و مووچەیەکی 700 ملیۆن یۆرۆی پێبدات، دواتریش ئەوگرێبەستی لە هاوینی داهاتوو تەواو دەبێت و  بڕیاری ڕۆیشتنی بۆ یانەی ڕیال مەدرید دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە مباپێ ئامادەیە وەرزێکی تەواو لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە و دواتر دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید، یاریزانەکە ئێستا لە دۆخێکی بەهێزدایە.

لە لایەکی ترەوە پاریس سانجێرمان چاوەڕێ دەکات تا ٣١ی تەمموز، ئەو ڕۆژەی ئەو بڕگەیەی کە ڕێگە بە مباپێ دەدات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کۆتایی دێت، دواتر پاریس دەیەوێت ئەم ئۆفەرە قبوڵ بکات بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.



PM:01:28:24/07/2023