ئاشکرابوو یانەکانی چامپیۆنس لیگ چەند پارە وەردەگرن

ئەم وەشانەی چامپیۆنزلیگ گرانترینە لە مێژوودا و رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات کە بە هەر ٣٢یانەکەی بەشدار لە چامپیۆنس لیگی ٢٠٢٣-٢٠٢٤دەدات.

 هەموو ئەو تیپانەی لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەیەکەیاندان و لە ئاستی یەکەمن بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ١٥.٦ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

 هەر بردنەوەیەک یەکسانە بە ٢.٨ ملیۆن و هەر یەکسانبوونێک یەکسانە بە ٩٣٠ هەزار یۆرۆ.

 تەنها گەیشتن بە قۆناغی ١٦ بە مانای داهاتی نوێی ٩.٦ ملیۆنی دێت  و ئەو بڕە پارەیان پێدەدرێت.

 گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی خەڵاتی ١٠.٦ ملیۆنی دەبێت.

 لە قۆناخی پێش کۆتایشدا ئەو بڕە پارەیە بۆ ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرز دەبێتەوە.

 گەیشتن بە یاری کۆتایی یەکسانە بە داهاتی ١٥.٥ ملیۆن و براوەی نازناوەکەش ٤.٥ ملیۆنی دیکەش وەردەگرێت.

 کۆی ئەو بڕە پارەیەی کە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمساڵ بەسەر خولە جیاوازەکانی ئەوروپادا دابەشی دەکات دوو ملیار و ٧٣٢ ملیۆن یۆرۆیە.



PM:01:04:31/08/2023