بەو گۆڵەی لە یانەی حەزمی لە خولی سعودیە تۆمار کرد،ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ بووە 850گۆڵ لەمێژووی یاریکردنی.
ئەو یاریزانانەی لە ساڵی 2023 زۆرترین بەشداری گۆڵیان لە جیهاندا کردووە کریستیانۆ لە پێش هەموانەوەیە بە 38 بەشداری و ئێرلینگ هالاند لە پلەی دووەمە بە 36 بەشداری گۆڵ.
دوای ئەوانیش کیلیان مباپێ 35 بەشداری گۆڵی هەیە.
کریستیانۆ ئەم وەرزە لە خولی ڕۆشن لیگ لە هەر ٤٠ خولەک جارێک بەشداری لە گۆڵێک دەکات.
کریستیانۆ لەم وەرزەدا لە 4 یاری خولدا 6 گۆڵی تۆمارکردووە.
کریستیانۆ 150 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی بگاتە 1000هەمین گۆڵ لە ژیانی وەرزشیدا.