ئێوارەی ئەمڕۆ رامۆس بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی،سڤییای ئەندەلوسی کردوو تا کۆتایی ئەم وەرزە بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات.
ڕامۆس پەیامێکی بۆ هاندەرانی سیڤیلیە ناردوو داوای لێبووردنیان لێ دەکات.
رامۆس وتی :"ئێستا ئێمە لەسەر یەک بەلەمین و یەک خێزانین، هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانە بدەم کە هەمە بۆ ئەم یانەیە، 18 ساڵ بەسەر جێهێشتنی یانەکەدا تێپەڕیوە، پێموایە هەڵەم کردووە و دەمەوێت داوای لێبوردن لە هەموو هاندەرێکی سیڤیلیە بکەم کە هەست بە سووکایەتیکردن دەکات لەلایەن منەوە".
ڕامۆس لە کۆتایدا وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر تایبەت و سۆزدارییە، چونکە هاتمە ماڵەوە و گەڕامەوە بۆ ئەوەی ئەم درێسە و ئەم تاجە بەنرخە لەسەر سنگم هەڵبگرم".