رادیۆیRMCی ئاشکرای دەکات، مباپێ تا ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە و هێشتا زنجیرەکە کۆتایی نەهاتووە، پاریس سانجێرمان ئامانجی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات و پێدەچێت هیوای بەدەستهێنانی بۆندەکەی هەبێت. بەڵام بەپێی زانیارییەکان هێشتا دانوستانە سەختەکان سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوە گرێبەستی لەگەڵ.
میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرای دەکەن، دواجار چۆن پاریس سانجێرمان و بنەماڵەی مباپێ گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.
بەگوێرەی زانیارییەکان رێککەوتن لە نێوان کیلیان مباپێ و ئیدارەی پاریس سانجێرمان کراوە بە واتایەکی تر مباپێ ڕازی بوو دەستبەرداری بەشێکی زۆری پاداشتەکەی بێت، لەوانەش پاداشتی دڵسۆزی، بۆ ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ پاریس سانجێرمان بۆ یاریکردن، کە بڕە پارەیەکی زۆرە بە بڕی زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دادەنرێت.
سەرەڕای ئەوەش و دەستپێکردنی سەرکەوتووانەی وەرز لە پاڵەوانێتییەکەدا بە سەرکردایەتی لویس ئێنریکی، مباپێ لە هاوینەوە بیرۆکەکەی نەگۆڕیوە و دۆخەکەش وەک خۆی دەمێنێتەوە، تا ئێستاش وایکردووە نایەوێت گرێبەستی درێژ بکرێتەوە و دەیەوێت ساڵی داهاتوو پاریس سانجێرمان بە ئازادی جێبهێڵێت.
چەند مانگێکی ماوە بۆ ئەوەی شوێنی نوێی خۆی هەڵبژێرێت، کە بڕیارە ڕیال مەدرید بێت، کە چەند ساڵێکە لە گفتوگۆدایە، تەنانەت بەبێ ئەوەی بژاردەی لیڤەرپوول لەبیر بکات.