ئاشکرابوو بەرشەلۆنە چەند پارە لەیاریگا نوێیەکە وەردەگرێت

یانەی بەرشەلۆنە یارییەکانی لەسەر یاریگای مۆنتجویک ئەنجام دەدات لەبری یاریگای کامپ نۆ کە ئێستا نۆژەن دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە تێکڕای داهاتی هەر یارییەک لە یاریگای مۆنتجویک یەک ملیۆن و نیو یۆرۆیە لە خولی ئیسپانیا یان خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا.

بەرشەلۆنە شەوی رابردوو چامپیۆنسلیگی ئەوروپای لەو یاریگایە ئەنجامداو توانی 5-0یاریەکە لە ئانتروێپی بەلجیکی بباتەوە.






PM:06:45:20/09/2023