گورزێکی گەورەو کاریگەر بەر بەرشەلۆنە کەوت

بە فەرمی  دی یۆنگی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆبە لە پاژنەی ڕاستی پێی تووشی پێکان بووە،ئەمەش پاش چەند خولەکێک یاریکردن لە یاری بەرامبەر بە یانەی سێلتاڤیگۆ کە یاریەکە ٣-٢ بە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.


میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ماوەی  دوورکەوتنەوەی دی یۆنگ لە یاریگاکان چاوەڕوان دەکرێت 6 هەفتە بێت.

بەمەش بەرشەلۆنە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لە دەست دەدات لە چەند یاری داهاتوو.
 ئەو یارییانەی کە ڕەنگە دی یۆنگ بەشداری تێدا نەکات:

  مایۆرکا، سێڤییا، پۆرتۆ، گرانادا، بلباو،شاختار، ڕیاڵ مەدرید،سۆسیداد، شاختار.
 



PM:11:18:23/09/2023