لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دیگۆ،سیمیۆنی راهێنەری ئاتلەتیکۆمەدرید ئاشکرای کرد کە بۆچی ٣-١بە یانەی ریاڵ مەدریس لە لالیگا دۆڕاون.
دیێگۆ سیمیۆنی سەرەتا وتی:" ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرێکی گەورەیە و گرەو لەسەر بیرۆکەیەک دەکات کە من زۆرم خۆشدەویست، لەگەڵ ئەوەی چەند یاریزانێکی لە هێڵی ناوەڕاستدا هەبوو، بەڵام یارییەکی نایابمان ئەنجامدا کە تێیدا نەیتوانی ئەوەی ئاواتەخوازی بوو بیگەیەنێت.
وتیشی:" گرنگترین شت ئەوەیە کە تیپەکە ڕۆحی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، کاتێکیش ئەوە ڕوودەدات گرنگ نییە ڕکابەرەکە کێیە
بەدرێژایی ژیانی وەرزشیم لە یانەکەدا گریزمان یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی یانەکە، ئەو ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگییەک نەبووە لە گێڕانەوەی هیچ ڕۆڵێک، تەنانەت لە هێڵی بەرگریشدا، یارییەکی نایابی بەو شێوەیە ئەنجامدا کە لێی داواکرابوو، ئەویش هەروایە یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانمان و ئاماژەیەکی ڕاستەقینە بۆ لاوان”.
سیمیۆنی:ئێمە دەمانزانی یانەی ڕیال مەدرید لە هەردوولای یاریگاوە ئازار دەچێژێت و کێشەی زۆریان لەو بوارانەدا هەبووە، بۆیە فەزای ئیستغلالمان هەبوو، وەک ئەوەی ساوڵ ئەنجامیدا، دڵخۆش بوو بە بردنەوە، تیپەکە یارییەکی باشی ئەنجامدا، دوای ئەوەی پێشەنگی (2-0) بوو، زۆر پاشەکشەمان کرد و ڕێگەمان پێدا پێشبکەون و بژاردەی زیاترمان پێدان بۆ یاریکردن، لەم کاتەدا یانەی ڕیال مەدرید لە یاریگادا خۆسێلۆی لەدەستدا و بێ گومان لەبەردەمیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووینەوە دوای ئەوەی گۆڵەکەیان تۆمارکرد بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکە”.