لە هەفتەی حەوتەمی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە راگیراو نەیتوانی لە ریاڵ مایۆرکا بباتەوەو 2-2یەکسانبوو.
چاڤی راهێنەری یانەکە رەخنەی لە یاریزانەکانی گرتوو بەهۆکاری یەکسانبوونەکەی زانی.
چاڤی،سەرەتا رایگەیاند: دەبێت ڕەخنە لە خۆمان بگرین، دەبێت ئەم جۆرە یارییە ببەینەوە، بەهۆی هەڵەکانمانەوە دوو خاڵمان لەدەستدا تەنها خاڵێکمان لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەدەستهێنا بەهۆی هەڵەکانمانەوە. گۆڵی دووەم کە بەرامبەر ئێمە تۆماریان کرد هەڵەیەکی مناڵانە بوو.
چاڤی وتیشی: ئێمە هێشتا پێشەنگین، با ببینین بزانین ڕیاڵ مەدرید و جیرۆنا چی دەکەن،هەلی زۆر ڕوونم لەبیرە بۆ جواو فیلیکس و ڕافینیا و هەروەها بۆ فێران پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم،پێموایە ئێمە لەوان باشتر بووین و دەبێت ئاستی خۆمان باشتر بکەین. ساڵی ڕابردوو بەرگری سەقامگیری پێبەخشین. ئەمڕۆ هەڵەی قبوڵنەکراو لەلایەن ئێمەوە هەیە کە دوو خاڵمان لە دەستدا.
چاڤی لە کۆتایدا وتی: کێشەکە ئەوەیە کە مایۆرکا بەهۆی هەڵەیەک لەلای ئێمەوە پێشمان کەوت، کاتێک باشتر بووین و کاتێک دەبوو پێش کۆتایی گێمی ، بگۆڕین، هەڵەیەکی دیکە هات، یارییەکەش زۆر ئاڵۆز بوو .