ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانەی نەسری سعودی، دوای ئەوەی 10 مانگ لەمەوبەر پەیوەندی بە یانەی سعودیەوە کرد، بەرەو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەڕوات.
بە قسەی رۆژنامەکان، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر، تا وازهێنان لە یاریکردن دەبێت.
لە کاتێکدا کە عەلی حەربی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سعودی لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X” ڕایگەیاند کە ڕۆناڵدۆ گرێبەستە نوێیەکانی لەگەڵ یانەی نەسر لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ واژۆ دەکات .