پاش ئەوەی لە مۆندیالی٢٠٢٢دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە پەیوەندی نێوان برۆنۆ فێرناندێز و رۆناڵدۆ خراپە، ئەو یاریزانە بە لێدوانێک هەموو دەنگۆکان رەتدەکاتەوەو ستایشی رۆناڵدۆ دەکات.
برۆنۆ فێرناندێز پاش بردنەوەکەی دژی سلۆڤاکیا ٣-٢قسەی بۆ میدیاکان کردوو وتی:" دروستکردنی گۆڵ بۆ کریستیانۆ ئاسانە، هەمووان دەزانن یاریزانێکە لە سەرووی هەموو کەسێکەوە، من هەمیشە ئەم پەیوەندییەم لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەبووە، نەک تەنها لە پورتوگال، بەڵکو لە مانچستەر یونایتدیشدا.
برۆنۆ فێرناندێز وتیشی:" کریستیانۆ یاریزانێکی ئاسانە بۆ سەیرکردن و پاسدان بۆی، توانای گۆڵکردنی هەیە، لەناو ناوچەی سزادا هەمەلایەنەیە و توانای تۆمارکردنی گۆڵی هەیە.