محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ دواجار بەیاننامەیەکی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بڵاودەکاتەوەو داوای بە هاناوەچوونی خەڵکی کەرتی غەززە دەکات.
سەڵاح وتی "هەرگیز لە کاتە سەختەکاندا لێدوان ئاسان نییە، لە ڕۆژانی پێشوودا شاهیدی توندوتیژیی ئەوپەڕی و دڕندەیی دڕندانە بووین کە وێرانکاری بەسەر دڵماندا دەگەیەنێت، پەرەسەندنی خێرایی توندوتیژی بۆ چەند هەفتەیەک تەحەمول ناکرێ، هەموو ژیانەکان پیرۆزن و دەبێت وابن ئامرازەکانی پاراستنیان بۆ دابین کراوە.
وتیشی:" دەبێت کۆمەڵکوژییەکان بوەستن
پشتیوانی مرۆیی بۆ غەززە دەبێت دەستبەجێ ڕێگەپێدراو بێت دانیشتوانی غەزە بە بارودۆخێکی نەگبەتیدا تێدەپەڕن، دوێنێش، دیمەنی ترسناکمان لە نەخۆشخانە بینی.
لەکۆتایدا وتی :" خەڵکی غەززە دەستبەجێ پێویستیان بە خۆراک و ئاو و دەرمان هەیە، داوا لە هەموو سەرکردەکانی جیهان دەکەم کۆببنەوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی زیاتری خەڵکی بێتاوان مرۆڤایەتی دەبێ زاڵ بێت”.