پێش یاری کلاسیکۆی رۆژی شەممە دژی ریاڵ مەدرید،چاڤی راهێنەری بەرشەلۆنە پلانی خۆی بۆ یاریەکە ئاشکرا دەکات و دەیەوێت بە فێڵێکی تایبەت یاریەکە بباتەوە.
چاڤی وتی:" کلاسیکۆ هەمیشە بە سەختی دەزانم ڕیاڵ مەدرید بەهێزە و لە فۆرمێکی نایابدایە، زەحمەتە پێشبینی هیچ شتێک بکەیت. بۆ هەر تیپێک ٥٠٪ چانسی هەیە.
چاڤی وتیشی:" ئەوەی ئێمە لە ڕۆژی شەممەدا بەدوایدا دەگەڕێین لە کلاسیکۆ کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکەیە بە تۆپ، پێویستە تا لە دۆخێکی باشدا نەبیت لەدەستی نەدەیت، چونکە مەدرید دەتوانێت لەناوت ببات ئەگەر تۆپ لەدەست بدەیت. پێویستە کاتێک هێرشت دەکرێتە سەر بەرگرییەکی باش بکرێت.
چاڤی لە کۆتایدا وتی: ئەگەر یەکێک لە پێکانەکان بۆ کلاسیکۆ بگەڕێتەوە، زۆر ئەرێنی دەبێت، بەڵام هیچ کەسێک ناچار ناکەین. هەمووان بەشداری خۆیان دەکەن بۆ ئەوەی هەوڵی ئامادەبوونی کلاسیکۆ بدەن.