ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی شۆککرا

لەگەڕی ١٢ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید شۆک کراو نەیتوانی لە ڤایکانۆ بباتەوە.

مەدرید میوانداری یانەی رایۆڤایکانۆی کردوو لە ئەنجامدا دوای چەند هەوڵدانێک نەیتوانی یاریەکە بباتەوەو بە بێ گۆڵ یەکسانبوو.

ریاڵ مەدرید٢٩خاڵی هەیەو دووەمی خولەکەیە، بە جیاوازی دوو خاڵ لەدوای  یانەی جیرۆنای پێشەنگ دێت،ئەمەش پاش بردنەوەی یاری کلاسیکۆ.

بەهۆی وەرگرتنی کارتەوە ریاڵ مەدرید رۆدیگەری بۆ یاری ڤالنسیا لە هەفتەی داهاتوو لە دەستدا.
هەروەها بێلینگهامیشی بە پێکان لە شانیدا یاریەکەی تەواو کرد.





AM:01:03:06/11/2023