یەکێتی تۆپی پێی ئەلبانیا ڕایگەیاند، ڕافایل دوامێنای هێرشبەری غانایی (28 ساڵ) لە یاریگادا گیانی لەدەستدا، لەکاتێکدا لەگەڵ تیپێکی ناوخۆیی لە ئەلبانیا یارییەکیان ئەنجامدا.
دوامێنا لە هۆش خۆی چوو، دوای ئەوەی پزیشکەکان فریاگوزاری سەرەتایییان بۆ دابین کرد، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، دوامینا لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا سێیەمجارە تووشی لەهۆشخۆچوون دەبێت، بەو پێیەی پێشتر جددیترین لە ساڵی 2021 بوو تووشی قەیرانێکی سەخت بوو، دوای ئەوەی لە کاتی بەشداریکردنی لە یارییەکەی جامی نەمسادا کەوت لە سەر یاریگا، ئەو کاتەی کە درێسی یانەی بلاو وایس لینزی نەمسایی پۆشیبوو.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ یاریزانە غاناییەکە لە شاری زاراگۆزا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و ئامێرێکی تەزووی کارەبا لە دڵیدا دانرا، نزیکەی ٣ ساڵ نەیتوانی یاری بکات، پزیشکەکان پێشنیاریان کرد کە یاریزانەکە جارێکی تر یاری تۆپی پێ نەکاتەوە، بەڵام دواتر پێداگری کرد لەسەر تەواوکردنی یاری تۆپی پێ پیشەی پێش مردنی.
دوامینا لە وەرزی 2013-2014 پەیوەندی بە یانەی ڕیدبول سالزبۆرگی نەمساییەوە کرد، دواتر پەیوەندی بە یانەی لیفەرینگەوە کرد کە لە خولی پلە دووی نەمساییدا چالاکە، دواتر لەگەڵ یانەی زیوریخی سویسری بەردەوام بوو، پێش ئەوەی بچێتە ئیسپانیا .
لە دوو وەرزی ڕابردوودا دوامینا یاری بۆ یانەی ئیگناتیای ئەلبانی کردووە و 24 گۆڵی تۆمارکردووە، لەنێویاندا 3 گۆڵ لە ڕکابەرییەکانی خولی کۆنفرانس لیگی ئەوروپا و لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە کەمتر لە 40 یاریی لەگەڵ تیپەکەدا 10 ئەسیستیشی کردووە.