ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئەمڕۆ دووشەممە پێشهاتەکانی پێگەی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی کە یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانە، سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان یان جێهێشتنی یانەکە لە ماوەی داهاتوودا ئاشکرا کرد.
تۆماس گۆنزالێز مارتن ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی ئیسپانی ڕایگەیاند، کیلیان مباپێ ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژارد، بەڵام دەبێت ئەمە پشتڕاست بکاتەوە لە مانگی یەکی داهاتوودا، بەو پێیەی دوایین ئۆفەری پاریس سانجێرمان بۆ کیلیان مباپێ یەک ملیار یۆرۆی تێدابوو بۆ ماوەی ٣ وەرز، بەڵام یاریزانەکە ڕەتیکردەوە.
ڕۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: یاریزانە فەرەنسییەکە دەبێت مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی واژۆ بکات ئەگەر بیەوێت دواجار بێتە یانە سپی پۆشەکە، ڕەنگە کێشەکە دایک و باوکی بێت، کە دەیانەوێت بڕیارەکەیان دوابخەن، چونکە نرخی یاریزانەکە زۆر دابەزیوە و هالاند و ڤینیسیۆس و بێلینگهام لەم،وەرزە لە ئەو باشتربوون.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئیمزا نەکردنی گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید لە مانگی یەکدا دەبێتە هۆی پاڵنانی ئیدارەی ڕاستەوخۆ بەرەو گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، بەڵام سەبارەت بە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەبێت مباپێ لە مانگی یەکدا گرێبەستەکەی واژۆ بکات چونکە پێی وایە یانەیەکی وەک ڕیال مەدرید گرنگترین دامەزراوەیەک لە وڵاتەکەدا.جیهانی تۆپی پێ چاوەڕێی مانگی ئایار ناکات و ڕێگە بە قسە و باسی زیاتر نادات.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: چاوەڕوان ناکرێت کیلیان مباپێ ئەو هەڵەیە دووبارە بکاتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدوایدا هات، کە چاوەڕێی باوک و دایکی دەکات بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی هەڵبژێرن.